نهێنیه‌كانی كیبۆرد بزانە.
ته‌كنه لۆجیاى كۆمپیوته‌ر واى كردوه كه باشترین شێوه سود له‌كاته‌كانمان وه‌ربگرین و كات به‌فیرِ نه‌ده‌ین ئه‌ویش به‌به‌كارهێنانى هه‌ندێك كورتكراوه‌ى شاراوه كه‌ده‌توانین بڵێین …زۆر له‌به‌كارهێنه‌رانى كۆمپیوته‌ر ئاگادارى ئه‌و كورتكراوانه نین ئه‌مانه‌ش هه‌ندێك له‌وكورتكراوانه‌ن .
Ctrl+K بۆ هێنانى ناوى فایلێك و دانانى به‌ره‌نگى جیاواز پاشان Ctrl كلیكى لاى چه‌پ ده‌كه‌ین ئه‌وفایله‌مان بۆ ده‌كرێته‌وه.
Ctrl+f9 بۆ كردنه‌وه‌ى دووكه‌وانه‌ى ئاماده كرا‌و .
Ctrl+f10 بۆ بچوك كردنه‌وه ئه‌و فایله‌ى كه له به‌رده‌ستدایه .
Ctrl+f5 بۆ رۆیشتن له لاپه‌ره‌یه‌كه‌وه بۆ لاپه‌ره‌یه‌كى تر‌ى یه‌ك به‌رنامه .
Ctrl+H بۆ گه‌رِان به‌دواى وشه‌یه‌كدا له‌و كاره‌ى كه‌له‌به‌رده‌ستتدایه.
Ctrl+S بۆ مه‌به‌ستى پاشكه‌وتكردنى ئه‌و كاره‌ى كه‌كردووته .
Ctrl+f4 بۆ داخستنى ئه‌و به‌رنامه‌ى كه‌كردووته‌وه .
Ctrl+C بۆ كـــــــۆپــی كــــــردن .
Ctrl+X بــۆ بـــرِیـــن .
Ctrl+V بۆ گه‌رِانه‌وه ئه‌و پارچه‌ى كۆپیمان كردوه یان بریومانه .
Ctrl+A بۆ ده‌ستــنیشــانــكردن .
Ctrl +N بۆ كردنه‌وه‌ى لاپه‌ره‌یه‌كى تازه.
Ctrl+R بۆ بردنى نوسین بۆ لاى راست لاپه‌ره .
Ctrl+E بۆ بردنى نوسین ناوه‌راستى لاپه‌ره.
Ctrl+L بۆ بردنى نوسین بۆ لاى چه‌پ لاپه‌ره
Alt+Tab ئه‌گه‌ر به‌رنامه‌ى زۆرتكردبێته‌وه ده‌توانى له‌به‌نامه‌یه‌كه‌وه بۆ به‌رنامه‌یه‌كى تر برِۆى .
Alt+shift بۆ گۆرِینى نوسینى عه‌ره‌بى بۆ ئینگلیزى به‌پێچه‌وانه‌شه‌وه
shift+E بۆ نوسینى (زه‌ممه ) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا .
shift+Xبۆ نوسینى (سكون ) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا .
Shift+Q بۆ نوسینى (فه‌تح ) له‌زمانى عه‌ره‌بیداو دانانى َ له‌زمانى كوردى .
Shift+Zبۆ نووسینى (مه‌ده) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا .
Shift+W بۆ نووسینى (ته‌نوین فتح ) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا .
Shift+S بۆ نووسینى (تنوین كه‌سره) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا .
Shift+R بۆ نووسینى (ته‌نوین زه‌مه ) له‌زمانى عه‌ره‌بیدا .
Shift+J بۆ درێژ كـــــــــــردنــــــــــى پیت












.jpg)


























